نیسان 04, 2024 12:30 Asia/Tehran

نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە کاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەم یەکێتییە، بە ئاماژە بە شەرمەزارکرانی پەلاماردرانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن ئانتۆنیۆ گۆتێریشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوەم وتی: ئێمەیش بڕوامان وایە کە کردەوەی ئەمدواییەی ئیسراییل دژ بە سیاسەتی بنەبڕکردنی کێشە و ناکۆکی لە ناوچەکەیە.

جۆزێف بۆرێل" لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کاربەدەستانی ئەورووپایی بەردەوام داوای دانبەخۆداگرتن لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێرانئش لەو پێوەندییە تەلەفوونییەدا وتی: بەداخەوە ژینۆساید و جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی ئیسراییل لە غەززە بەهۆی بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی ئەمریکا هەر بەردەوامە. ناوبراو وتیشی: چاوەڕێی ئەوە لە یەکێتیی ئەورووپا دەکرێ لە هەنگاوێکی واقعبینانە و خێرادا، ئەم جەنایەتانە بە تووندی ئیدانە بکات.

کردەوەی ئەمدواییەی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل سەبارەت بە پەلاماردانی ناوەندی دیپلۆماتیکی ئێران لە دیمەشق بەرەوووی ئیدانە و شەرمەزارکردنێکی بەربڵاو لە ئاستی جیهانیدا بۆتەوە.

چەن کاتژمێر لەمەوبەریش لە تویتێردا، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە بەیارمەتیی خوای گەورە، زایۆنییەکان لە جەنایەتی دەسدرێژیکردنە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە دیمەشق پەژیوان دەکەینەوە. 

سەرپەیڤ