ئیسپانیا: ڕژیمی زایۆنیستی هەڕەشەیە بۆسەر سەقامی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سەرجەم جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426444-ئیسپانیا_ڕژیمی_زایۆنیستی_هەڕەشەیە_بۆسەر_سەقامی_ڕۆژهەڵاتی_ناڤین_و_سەرجەم_جیهان
سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئەمڕۆ وریایی دا کە دژکردەوەی نابەرابەری ڕژیمی زایۆنیست لە شەڕەکەی غەزە هۆکاری بشێوی و ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سەرجەم جیهانە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 11, 2024 07:00 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئەمڕۆ وریایی دا کە دژکردەوەی نابەرابەری ڕژیمی زایۆنیست لە شەڕەکەی غەزە هۆکاری بشێوی و ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و سەرجەم جیهانە.

"پێدرۆ سانچێز" وێڕای ئەو وریایی دانە پێداگریشی کرد کە بەفەرمی ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە ئەو ڕژیمەو هاوپەیمانە سەرەکیەکانی لەبەرامبەری دا ڕاوەستاون، لە بەرژەوەندی ژئۆپۆلۆتیکی ئوروپادایەو هەربۆیە ئیسپانیا بڕیاری داوە کە وڵاتی فەلەستین تا کۆتایی مانگی ژوئەن وەک وڵاتێکی سەربەخۆ بە فەرمی بناسێ.

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا لەدەسپێکی شەڕەکەی غەزەوە کە زۆرتر لە شەش مانگ لەمەوبەرەوە دەستی پێکرد، ئوروپای هان داوە بۆ بەفەرمی ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینی و ڕەخنەگرتنەکەشی لەو شەڕە بۆتە هۆی بارگرژبوونی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیست.