دۆش دامانی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426592-دۆش_دامانی_وەزیری_دەرەوەی_بەریتانیا_لە_بەرنامەیەکی_راستەوخۆی_تەلەفزیۆنیدا
وەزیری دەرەوەی ئینگلیز لە وتووێژ لەگەڵ پێشکەشکاری پرۆگرامێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی سەبارەت بە هەڵمەتی تۆڵەکەرەوەی ئێران بەدژ رژێمی دەسدرێژکاری ئیسرائیل، دۆش داما.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 16, 2024 10:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئینگلیز لە وتووێژ لەگەڵ پێشکەشکاری پرۆگرامێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی سەبارەت بە هەڵمەتی تۆڵەکەرەوەی ئێران بەدژ رژێمی دەسدرێژکاری ئیسرائیل، دۆش داما.

"دەیڤید کامێرۆن"ی وەزیری دەرەوەی ئینگلیز لە پرۆگرامێکی راستەوخۆ لەژێرناوی "هەڵمەتی تۆڵەکەرەوەی ئێران بەدژ ئێسرائیل لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان" وتی: هەوڵی ئێران لە هێرشکردنەسەر ئیسرائیل، مەترسیدار بوو.

کامێرۆن لە وەڵامی پرسیاری پێشکەشکاری بەرنامەکە سەبارەت بەوەی کە کاردانەوەی لەندەن بە دەسدرێژکاریی بۆسەر کۆنسولخانەی بەریتانیا چی دەبێ، وتی: بێگومان لەندەن کاردانەوەیەکی زۆر توندتری دەبێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئینگلیز لەکاردانەوە بەو ڕستەی پێشکەشکاری بەرنامەکە کە وتبووی، "ئێرانیش هەمان کاری کرد"، بێ دەنگ ماو بۆ چەند خولەکێک نەیتوانی هیچ بڵێ.