بزووتنەوەی خوێندکاریی دژەزایۆنی گەیشتە سویس و ئیرلەندیش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427075-بزووتنەوەی_خوێندکاریی_دژەزایۆنی_گەیشتە_سویس_و_ئیرلەندیش
شەپۆلی ڕاپەڕینی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا دژ بە ڕژێمی زایۆنی ، زانکۆکانی وڵاتانی سویس و ئیرلەندیشی گرتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 05, 2024 05:30 Asia/Tehran

شەپۆلی ڕاپەڕینی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا دژ بە ڕژێمی زایۆنی ، زانکۆکانی وڵاتانی سویس و ئیرلەندیشی گرتەوە.

شەپۆلی ڕاپەڕینی دژەزایۆنی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا کە لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکاوە هەستایەوە و پەلی کێشا بۆ زانکۆکانی دیکەی ئەم وڵاتە و شەڕ و پێکدادانی نێوان خوێندکاران و هێزی پۆلیسی بە دواوە بوو، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە وڵاتانی ئەورووپاییش زیاتر پەرە دەستێنێ.

خوێندکارانی زانکۆکانی «ترینیتی کۆلێج»ی شاری دابلینی ئیرلەند و "لۆزان"ی سویسیش هەروەک خوێندکارانی زانکۆکانی فەرەنسا، ئەڵمان و ئیتالیا هاتنەڕیزی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین و لە حەوشوحەساری زانکۆکانیاندا بۆ دژایەتیکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی مانیان گرت. ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی پشتیوانی فەلەستین پاش ئەوەی لە زانکۆکانی ئۆسترالیا و کەنەدا پەرەی سەند، ئێستا لە هەنگاوێکی تردا پەلی کێشاوە بۆ وڵاتی سویسیش. 

خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین ڕۆژی شەممە لە ڤییەنای پێتەختی ئۆتریشیش دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین و خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ لە غەززە بوون.