گۆتێرێش: پەلاماری ئیسراییل بۆ سەر ڕەفەح قەبووڵکراو نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427131-گۆتێرێش_پەلاماری_ئیسراییل_بۆ_سەر_ڕەفەح_قەبووڵکراو_نییە
سکر تێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا کە پەلاماردرانی ڕەفەح بە هیچ لەونێ تەحەموڵ ناکرێ و داوای هەنگاوێکی زیاتری کرد لە دوولایەنی شەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 07, 2024 07:30 Asia/Tehran

سکر تێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا کە پەلاماردرانی ڕەفەح بە هیچ لەونێ تەحەموڵ ناکرێ و داوای هەنگاوێکی زیاتری کرد لە دوولایەنی شەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاگربڕ لە غەززە وتی: ئەوە هەلێکە کە نابێ بێڵین لە کیس بچێ.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە ئەگەری پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕەفەح وتی: پەلاماری زەوینی بۆ سەر ڕەفەح بە هیچ لەونێ قەبووڵکراو نییە، لەبەر ئەوەی کە دواهاتی مرۆیی یەکجار نالەباری دەبێ و ناپاوەجێیی لە هەموو ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە.

هەروەها ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس دووشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی" سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر و سەید عەبباس کامڵ، سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی میسر باسی ڕازیبوونی حەماس بە پێشنیارەکەی دۆحە و قاهیرەی کرد سەبارەت بە ئاگربڕ لە غەززە.