درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکاریی لە ئەمریکا دژ بە ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427132-درێژەی_ناڕەزایەتی_دەربڕینی_خوێندکاریی_لە_ئەمریکا_دژ_بە_ژینۆسایدی_رژیمی_زایۆنی_لە_غەززە
ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی ئەمریکیی لایەنگری فەلەستین لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بەردەوامە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 07, 2024 07:00 Asia/Tehran

ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی ئەمریکیی لایەنگری فەلەستین لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بەردەوامە.

زانکۆکانی ئەمریکا لە رۆژانی رابردوودا شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی سەرتاسەریی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆیە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتی داکۆکیکارانەی واشنگتۆن لە رژێمی زایۆنیستی لە شەڕی دژ بە کەرتی غەززە.

خوێندکارانی نەیاری شەڕی رژێمی داگیرکەری زایۆنیستی لە کەرتی غەززە لە ڕێوڕەسمی دەسپێبوونی چالاکیی زانکۆی میشیگانی ئەمریکا بە لەبەرکردنی چەفیەو ئاڵای فەلەستین، خۆپێشاندانیان کرد.

خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە زانکۆی ویرجینیا لە ناوچەی "شارلۆتزویل" لە ئەیالەتی ویرجینیای ئەمریکاش، کەوتنە بەر هێرشی هێزەکانی پۆلیسی ئەمریکا.

خوێندکارانی زانکۆی "نۆرس ئیستیرن"ی ئەمریکاش لە پاڵپشتیی کردن لە فەلەستین لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆکە، کە رۆژی یەکشەممە لە پارکی "فێنوەی" لە شاری بۆستۆن لە ئەیالەتی ماساچۆسێت بەڕێوەچوو، خۆپێشاندانیان کرد.