ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا: ئەمریکا بەشداری کۆمەڵکوژکرانی خەڵکی غەزەیە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427158-ئەندامێکی_کۆنگرێسی_ئەمریکا_ئەمریکا_بەشداری_کۆمەڵکوژکرانی_خەڵکی_غەزەیە_لەلایەن_زایۆنیستەکانەوە
ڕەشیدە تەلیب"ی ئەندامی موسوڵمانی کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕەخنەی گرت لە هاوکارەکانی خۆی، لەبەر بەردەوام کردنی دانی بە ملیار دۆلار یارمەتی بە ڕژیمی زایۆنیست و سەبارەت بە نیازی پەلاماردانی ڕەفەحیش وتی: واشینگتۆن بەو کارەی بەشداری کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزەیە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 08, 2024 08:30 Asia/Tehran

ڕەشیدە تەلیب"ی ئەندامی موسوڵمانی کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕەخنەی گرت لە هاوکارەکانی خۆی، لەبەر بەردەوام کردنی دانی بە ملیار دۆلار یارمەتی بە ڕژیمی زایۆنیست و سەبارەت بە نیازی پەلاماردانی ڕەفەحیش وتی: واشینگتۆن بەو کارەی بەشداری کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزەیە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە.

تەلیب" کارەکەی جەو بایدێنی سەرۆکی ئەمریکاو هاوکارەکانی لەبەر ناردنی بە ملیار دۆلار یارمەتی بە بێ مەرج بۆ زایۆنیستەکانی شەرمەزار کردو و وتی زۆر لە هاوکارەکانم نیگەرانی و ترسی خۆیان لە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی کە خەریکە سەرهەڵدەدا ڕاگەیاندوەو ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەوان هەر لەم ماوەدا دەنگیان دا بە بەڕێکردنی بە ملیار دۆلار چەکوچۆڵی زۆرتر بۆ ئەو ڕژیمە.

ناوبراو وتی: با کەس بە هەڵەدا نەچێ کە ئەوان ڕەزامەندیان لەو دڕندەکاریانە ڕاگەیاندوەو وڵاتی ئەمریکا بەشێوەیەکی چالاک بەشدارە لەو کۆمەڵکوژیەدا.

شایانی باسە کە ڕەشیدە تەلیب" تەنیا نوێنەری بە رەگەز فەلەستینی کۆنگرێسی ئەمریکاو و یەکێک لە ڕەخنەگرە توندەکانی چۆنیەتی هەلس و کەوتی زایۆنیستەکانە لەگەڵ خەڵکی فەلەستین.