ڕاپەڕینی خوێندکارانی ئەمریکا و ئەورووپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427228-ڕاپەڕینی_خوێندکارانی_ئەمریکا_و_ئەورووپا
خوێندکارانی ئەمریکایی و ئەورووپایی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و غەززە و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس بەردەوامن لە سەر خۆپیشاندانی ناڕازییانەیان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 11, 2024 07:30 Asia/Tehran

خوێندکارانی ئەمریکایی و ئەورووپایی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و غەززە و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس بەردەوامن لە سەر خۆپیشاندانی ناڕازییانەیان.

لەدرێژەی پشتیوانیی جەماوەری لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا لە فەلەستین و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، هەزاران کەس لە خەڵکی سوید لە شاری ماڵمۆ ڕژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری ڕاگیردرانی خێرای شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە بوون.

لە ئامستردامی هۆڵندایش پۆلیس لەگەڵ ناڕازییان لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی تێکهەڵچوو و نزیکەی ١٢٥ خوێندکاری قۆڵبەست کرد . پۆلیسی ئەڵمانیش دەستی دایە بڵاوەپێکدنی خوێندکارانی ناڕازیی و هەموو خێوەت و کەرەستەکانیانیان کۆ کردەوە.

خوێندکارانی سەرانسەری ئیسپانیا بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە چوارچیوی ناڕەزایەتی دەربڕینی جیهان بۆ پاڵپشتی کردنی فەلەستین لە جیهان ، دەستیان دایە خۆپیشاندان.

کۆنفدراسیۆنی زانکۆکانی ئیسپانیا (CRUE) ڕایگەیاندووە کە پێوەندییەکانی لەگەڵ زانکۆکان و ناوەندە توێژینەوەییەکانی ڕژێمی زایۆنی کە بەڵێنمەندیی راشکاوانەی خۆیان بە ئاشتی و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕانەگەیاندووە، دەپچڕێ.