کوژرانی دوو ئەفسەری پۆلیسی فەڕانسە پاش پەلاماری کەسانی چەکدار بۆسەر ئۆتۆمبیلی هەڵگری بەندکراوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427372-کوژرانی_دوو_ئەفسەری_پۆلیسی_فەڕانسە_پاش_پەلاماری_کەسانی_چەکدار_بۆسەر_ئۆتۆمبیلی_هەڵگری_بەندکراوان
لانیکەم دوو ئەفسەری پۆلیسی گرتووخانەکانی فەڕانسە دوێنێ سێ شەممە لە کاتێکدا کوژران کە چوار پیاوی چەکدار هێرشیان کردەسەر ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری بەندکراوان لەکاتی گواستنەوەیان لە باکوری رۆژاوای ئەو وڵاتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 16, 2024 05:00 Asia/Tehran

لانیکەم دوو ئەفسەری پۆلیسی گرتووخانەکانی فەڕانسە دوێنێ سێ شەممە لە کاتێکدا کوژران کە چوار پیاوی چەکدار هێرشیان کردەسەر ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری بەندکراوان لەکاتی گواستنەوەیان لە باکوری رۆژاوای ئەو وڵاتە.

بەرپرسانی فەڕانسە ڕایانگەیاند، پاش ئەو پەلامارە، بەندکراوێک کە بە بڕیاری دزیی خرابوو زیندان، هەڵاتووەو ئێستا دیار نیە. لەو دەسڕێژەدا دوو بەرپرسی زیندان بۆ نمونە، شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە گیانیان لەدەست داو سێ کەسی دیکەش بەخەستی بریندار بوون.

لەهەمان کاتدا، "ئێریک دۆپۆند مۆرتی" وەزیری دادەوانیی ئەو وڵاتە هاوخەمیی دەربڕی لەگەڵ خێزان و هاوکارانی ئەفسەرە کوژراوەکان.

"ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسەش ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکی پیویست دەدرێ بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە هەتا دادپەروەریی بەناوی خەڵکی فەڕانسەوە جێ بەجێ بکرێ.

"جێراڵد دارۆنین" وەزیری ناوخۆی فەڕانسە ڕایگەیاند کە ڕاوەدوونانی تاوانکاران بەشێوەی بەرفراوان دەس پێ بووەو لەهەموو ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو تاوانکارانە کەڵک وەردەگیردرێ.