پووتین: جیهان دەبێتە جیهانێکی چەند جەمسەری و وا باشترە کە زاڵخوازەکان ملکەچی بن
سەرۆک کۆماری ڕوسیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پیکەن و مۆسکۆ سوورن لەسەر پێکهینانی جیهانی چەند جەمسەری وتیشی وا باشترە کە زاڵخوازەکان بەشیوەیەکی ئاشتیانە ملکەچی ئەو بابەتە بن.
ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕوسیا کە سەردانی چینی کردوە وتی کە پیکەن و مووسکۆ سوورن لەسەر پاڵپستی کردنیان لە پێکهینانی جیهانی چەند جەمسەری، بەڵام لەو پێناوەدا هەموو لایەک دەبێ نرخ و بەهای پیویست بدەین.
ناوبراو وتی: پێویستە پاڵپستی بکەین لە جیهانی چەند جەمسەری کە خەریکە سەرهەڵدەداو زۆریش پیویستە ئەو کەسانەی کە لەهەوڵ دان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر هەموو بریارەکان دا بپارێزن لەوە تێ بگەن کە ئاشتیخوازانە بوونی ئەو پرۆسە پەیوەستە بە هەڵسوکەوتی ئەوانەوە.
سەرۆک کۆماری ڕوسیا هاوکات ڕاشیگەیاند کە چین و وڵاتەکەی خاوەنی چەندین روانگەن لەسەر بوارەکانی پەرەی نیشتمانی کە چر بوونەوە لەسەر بنەمای بنیاتنەرو ئاشتی خوازانەو ئەو قەدەغەکاریە جۆربەجۆرانەش،کە لەسەر کەلوپەلی روسی و چینی داندراوە دەبێتە هۆی ئاوسانی ئابووری لە ئەمریکا.