پەیامی سەرەخۆشی وڵاتانی ئیسلامی دوابەدوای شەهادەتی سەرۆک کۆمار
وڵاتانی جۆربەجۆروبڕیک لەتاقم وگروپ وکەسایەتیە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان لە پەیام گەلێکدا شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئێران ویاوەرەکانیان سەرەخۆشی کرد
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی ویاوەرەکانی ڕۆژی یەکشەممە سیی مانگی گوڵان دوای ڕێ وڕەسمی خستنە گەڕی بەنداوی قیزقەڵاسیی کەبە ئامادەبوونی ئیلهام عەلی یف سەرۆک کۆماری ،کۆماری ئازەربایجان بەڕێوەچوو، بەکۆپتەرخەرێکی گەڕانەوە بۆ تەورێزبوون ، بەڵام ئەم کۆپتەرە لەمیانەی ڕێگادا ولە دارستانی دیزمار، لەناوچەی نێوان وەرزەقان وجۆلفای پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی توشی کارەسات بوو وکەوتە خوار."ئایەتۆڵڵا ئال هاشم " ئیمام جومعەی تەوریز"حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان "وەزیری کاروباری دەرەوە"مالێک ڕەحمەتی" پارێزگاری ئازەربایجان ڕۆژهەڵاتی" وچەند کەس لە یاوەرەکانیان لەوان سەرنشینانی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆمارهەموویان شەهیدبوون .