وردیاتی دانیشتنی پوتین بەبەشداری باڵوێزی ئێران دوابەدوای کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار
ڤیلادێمیرپوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوابەدوای کەوتنە خواری کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، باڵوێزی وڵاتەکەمانی لە موسکۆ بۆنوسینگەی کاری خۆی لە کرملین بانگهێشت ،و ڕەهەندەکانی ئەم کارەساتەی لێکدایەوە
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە فیدراسیۆنی ڕووسیا بەیانی دووشەممە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لەبەرەی وردیاتی ئەم کۆبوونەوەیە بە ئیرنای وت: بەڕێزپوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەپێی پشوودانی ڕۆژی یەکشەممە لەم وڵاتە، کاتژمێر ٢٢ی ئیوارەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی پلە بەرزی ناوەندەکانی بەرگری وئاسایشتی ئەم وڵاتە بەڕێوەبردکە بەپێی بانگهێشتی ئەنجام دراو، من وەکوو باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداربووم . کازم جەلالی وتی: لەم دانیشتنەدا کە بەئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەڕێوەچوو ، ئاندری بلوسف وەزیری بەرەڤانی، سرگئی شویگودەبیری ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتمانی، ئەرتەشبود ڤالری گراسیموف سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکان، ئیلکساندرکورنکوف وەزیری دۆخی نائاسایی ، ئیگۆرلویتین یارێدەدەری تایبەتی سەرۆک کۆمارویەکێ لە بەرپرسانی پلەبەرزی ڕێکخراوی ئاسایشتی فیدراڵی ئەم وڵایش لەوێ بوون. باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ وتی: لەم کۆبوونەوەیەدا سەرەتا بەڕێزپوتین ڕوولەمن وتی کە ئێمە لەڕوودانی کارەسات بۆ کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، زۆرناڕەحەتین وهەرکارێک کە پێویست بێت بۆ یارمەت گەیاندنی ئەنجامی دەدەین . پوتین وتی: حەتم پەیامی من بەڕێبەری مەزنی شۆڕش بگەیەنن کە هەرکارێک پێویست بێت ئەنجام دەدەین .