دەقەیەک بێ دەنگی بۆڕێزنان لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسایشتی ناڤۆکی لە ڤێەن
نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کەلە کۆنفرانسی ئاسایشتی ناڤۆکی لە ڤیەنا ئامادەبووان بۆ سەرەخۆشی کردنی کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار ووەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران یەک دەقە بێ دەنگیان ڕاگەیاند
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ،لەپەیامێکدا لە لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیی: لەپرێس کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسایشتی ناڤۆکی بەمەبەستی سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی کۆچی دڵهەژینی سەرۆک کۆمارووەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئامادەبووان یەک دەقە بێ دەنگ بوون . سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆمار کە بۆ خستنەگەڕی بەنداوی سنووری "قیزقەڵاسیی" سەفەری کردبوو بۆ ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، پاشنێوەڕووی یەکشەممە سیی مانگی گوڵانی ١٤٠٣ بەهۆی کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەرەی هەڵگری ناوبراوویاوەرەکانی ڕووی دا، شەهید بوو. ئایەتۆڵڵا ئال هاشم ئیمام جومعەی تەورێز، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵلاهیان وەزیری کاروباری دەرەوە ، مالێک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی وچەند کەسی تر لەگەڵ سەرنشینانی کۆپتەرەکە هاوڕێ سەرۆک کۆمار بوونە.