"کلۆدیا شینباوم" سەرۆککۆماری بەئایین جوولەکەی مەکزیک لە دووی پچڕاندنی پێوەندییەکان لەگەڵ زایۆنییەکاندایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427987-کلۆدیا_شینباوم_سەرۆککۆماری_بەئایین_جوولەکەی_مەکزیک_لە_دووی_پچڕاندنی_پێوەندییەکان_لەگەڵ_زایۆنییەکاندایە
میدیایەکی عبریزمان سەبارەت بە سەرۆککۆماری تازەی مەکزیک نووسی: جووەکانی مەکزیک هۆگری سەرۆک کۆماری تازە نین، ئەو کە یەکەم ڕێبەری ژنی ئەم وڵاتەیە باوباپیرانی جوولەکە بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2024 07:45 Asia/Tehran

میدیایەکی عبریزمان سەبارەت بە سەرۆککۆماری تازەی مەکزیک نووسی: جووەکانی مەکزیک هۆگری سەرۆک کۆماری تازە نین، ئەو کە یەکەم ڕێبەری ژنی ئەم وڵاتەیە باوباپیرانی جوولەکە بوون.

"کلۆدیا شینباوم" سەرۆککۆماری تازەی مەکزیک لە تۆرەمەی ئەو جولەکە بولگاری و لیتوانییانەیە کە کۆچیان کردووە بۆ مەکزیک، شوناسی ئایینیی خۆی ناشارێتەوە، بەڵام زەقیشی ناکاتەوە، تاڕادەیەک کە کۆمەڵگەی جوولەکەکان لەبارەوەیە دەڵێن کە ئەو هیچ پێوەندییەکی بەوانەوە نییە.  "دینا سیگل" چالاکی کۆمەڵگای جووەکان لە مێکزیکۆسیتیش سەبارەت بە پێوەندییەکانی شینباوم لەگەڵ ئیسراییل وتی: شینباوم لە سەر هەمان ڕێگا و ڕیبازی سەرۆک کۆماری پێشوو و هاوپەیمانی سیاسیی خۆی دەبێ، واتە ئاندرێس مانۆئێل لۆپێز ئۆبرادۆر سەرۆک کۆماری وازلەکارهێناوی مەکزیک. بە پێی قسەی سیگل مێکزیک بەردەوام دەبێ لە تۆمارکردنی سکاڵای دژ بە ئیسراییل لە دادگەی نێودەوڵەتیی لاهەدا و دەست دەکاتە پچڕینی پێوەندییەکانیشی لەگەڵ ئیسراییل.

دینا سیگل سەبارەت بە ئەو سیاسەتەی سەرۆک کۆماری وازلەکارهێناوی مەکزیک پاش دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتی ئۆکتۆبر لە لایەن حەماسەوە گرتیە بەر، وتی: ئەو بە گشتی خوازیاری رازی بوونی هەمووان بە دامەزرانی ئاشتییە، ناوبراو هەرگیز ڕاستەوخۆ حەماسی ئیدانە نەکردووە، بەڵام شاندێکی لە وەزارەتی دەرەوەی مەکزیکەوە ناردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.