گۆتێرێش: خێرایی و ڕادەی کوشت و کوشتار لە غەززە تۆقێنەرتر لەوەیە باس بکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i428213-گۆتێرێش_خێرایی_و_ڕادەی_کوشت_و_کوشتار_لە_غەززە_تۆقێنەرتر_لەوەیە_باس_بکرێ
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: هەشت مانگ بە سەر دەسپێبوونی شەڕی غەززە تێدەپەڕێ و ڕادەی قەڵاچۆکرانی خەڵکی غەززە ئەوەندە بەربڵاوە کە من هەرگیز لە ژیانمدا کوشتاری لەو چەشنەم نەمبینیوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2024 10:06 Asia/Tehran

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: هەشت مانگ بە سەر دەسپێبوونی شەڕی غەززە تێدەپەڕێ و ڕادەی قەڵاچۆکرانی خەڵکی غەززە ئەوەندە بەربڵاوە کە من هەرگیز لە ژیانمدا کوشتاری لەو چەشنەم نەمبینیوە.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش لە پرێسکۆنفرانسی یارمەتیدانی مرۆڤدۆستانەی غەززە بە میواندارێتیی ئۆردۆن وتی: لەبەر بەردەوامبوونی شەڕ و پێشگری بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە دەستی خەڵکی غەززە، سەدی هەشتای دانیشتوانی ئەم کەرتە ئاوی پاکی خواردنەوەیان لەبەردەستدا نییە. هیچ جێگایەکی ئەمن و سەلامەت لە کەرتی غەززە بەتایبەت پاش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئیسراییل لە ڕەفەح بوونی نییە.

گۆتێرێش وتیشی: داوا لە حکومەتەکان و گەلان دەکەم یارمەتیدەر بن بۆ بنیاتنانەوەی غەززە. ئێمە خوازیاری کرانەوەی هەموو دەروازە سنوورییەکانی غەززە و  دەستەبەرکرانی گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بە کەرتی غەززەین. ڕێگاچارە لە کەرتی غەززە سیاسییە و بە ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئیسراییلییەکان و فەلەستینییەکان مسۆگر دەبێ.

کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززە و یارمەتیدانی خەڵکی ئەم ناوچەیە، ئەمڕۆ لە وڵاتی ئۆردۆن بەڕێوەچوو.