ڕاگەیندرانی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی فەڕانسا/ هیچ بەرەیەک زۆرینەی پارلمانی وەدەست نەهێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429164-ڕاگەیندرانی_ئاکامی_هەڵبژاردنەکانی_فەڕانسا_هیچ_بەرەیەک_زۆرینەی_پارلمانی_وەدەست_نەهێنا
وەزارەتی نێوخۆی فەرانسا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە دەرکردنی ئاکامی کۆتایی خولی دووهەمی هەڵبژاردنی پارلمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند هاوپەیمانی چەپخوازەکان زۆرترین کورسی وەدەست هێناوە، بەس ڕاستخوازە توندئاژۆکان نەیانتوانی لەم خولەش دا وەک خولی یەکەم سەرکەوتن وەدەست بهێنن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 08, 2024 05:42 Asia/Tehran

وەزارەتی نێوخۆی فەرانسا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە دەرکردنی ئاکامی کۆتایی خولی دووهەمی هەڵبژاردنی پارلمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند هاوپەیمانی چەپخوازەکان زۆرترین کورسی وەدەست هێناوە، بەس ڕاستخوازە توندئاژۆکان نەیانتوانی لەم خولەش دا وەک خولی یەکەم سەرکەوتن وەدەست بهێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو وەزارەتخانە بەرەی نوێێ جەماوەری کە بەرەیەکی پێکهاتوو لە پارتە چەپخوازەکانە١٨٢ کورسی و هاوپەیمانی میانەڕەوەکان"ی بەرەو کۆماری بەسەرۆکایەتی ئیمانۆئێل مەکڕۆنسەرۆکی هەنوکەی فیڕانسا ١٦٣ کورسیان وەدەست هێنا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەرەی ڕاستی توندئاژۆ بەسەرۆکایەتی پارتی کۆمەڵگەی نێستمانی سەر بە مارێن لۆپێن بۆتە خاوەنی ١٤٣ کورسی.

پارلمانی فەڕانسا خاوەنئی ٥٥٧ کورسیە و بەمجۆرە هیچ کام لە هاوپەیمانیەکان نەیانتوانیوە لانیکەم ٢٨٩ کورسی وەک پێویستیەک بۆ وەدەستهێةانی زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان بۆخۆیان دەستەبەر بکەن.

لەدوای ئەو تێکهەڵچوونانەی کەلەدوای شادمانی ڕاگەیاندنی لایەنگرانی بەرەی نوێێ جەماوەری لە پاریس هاتە ئاراوە پۆلیس بۆ بڵاوەکردن بە خۆپیشاندەران لە گازی فرمێسک هێن کەڵکی وەرگرت.

سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش لەدوای سەرنەکەوتنی پارتی ڕێنێسانس لە خولی دووهەم دا وتی بەیانی ئەمڕۆ نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئیمانۆئێل مەکرۆن دەکا.