کاردانەوەی ڕووسیا بە پلانی کردنی ئەورووپا بە یەکێتی بەرەڤانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429556-کاردانەوەی_ڕووسیا_بە_پلانی_کردنی_ئەورووپا_بە_یەکێتی_بەرەڤانی
نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا کاردانەوەی نیشان دا بە پلانی راگەیاندراوی کۆمیسیۆنی ئەورووپا سەبارەت بە کردنی ئەم یەکێتییە بە یەکێتییەکەی بەرەڤانی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 20, 2024 08:11 Asia/Tehran

نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا کاردانەوەی نیشان دا بە پلانی راگەیاندراوی کۆمیسیۆنی ئەورووپا سەبارەت بە کردنی ئەم یەکێتییە بە یەکێتییەکەی بەرەڤانی.

"دیمیتری پسکۆف" وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا دوێنێ پێنجشەممە سەبارەت بە پلانی ڕاگەیەندراوی «ئۆرسولا فۆن دێرلایەن»ی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا لەبارەی کردنی ئەم یەکێتییە بە یەکێتییەکەی بەرەڤانی، وتیشی: ئەو پلانەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پیشاندەری نیازی ئەورووپایە بە بەرەنگاربوونەوە، بە سەربازی کردن، تەشەنەی کێشەکان و پشت بەستن بە شێوازەکانی بەرەرەوڕووبوونەوە لە سیاسەتەی دەرەوەدا. 

وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە ڕووسیا لە دۆخێکدا بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ئۆکراین دەکات کە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا هیچ ئەگەرێکی گفتوگۆیان لەبەرچاو نەگرتووە کە ئامانج لێی ڕەچاوکردنی نیگەرانییەکانی مۆسکۆ بێت و ئەم دۆخە ڕووسیا ناچار دەکات ستراتژیی سیاسەتی دەرەوەی خۆی بە پێی ستراتژییەکانی یەکێتیی ئەورووپا داڕێژێت . "فۆن دێر لایەن" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە پلانە ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردووە کە پێویستە یەکێتی ئەوروپا لە یەک دەیەی داهاتوودا بڕی 500 ملیار یۆرۆ خەرج بکات بۆ بەهێزتر کردنی تواناکانی لە بواری بەرگریدا.