ته‌مووز 25, 2024 12:16 Asia/Tehran

ماریا زاخاروای وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لەمیانەی گوتارێک دا ڕەخنەی گرت لە یارمەتی سەربازی یەکیەتی ئوروپا بە ئەرمینیاو وتی کە ئەو یەکیەتیە هەنووکە سیاسەتی خۆی لەسەر شەڕخوازی داڕشتوە.

ماریا زاخاروای وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا، دوێنێ چوارشەم ڕەخنەی گرت لە بڕیارەکەی یەکیەتی ئوروپا بۆ تەرخانی دە ملوێن یۆرۆ وەک یارمەتی جەنگی بە ئەرمینیاو وتی ئەو یارمەتیە بەمەبەستی پاڵپشتی لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لەڕاستی دا بەرەوپێشبردنی لێکدانەوە ژئۆپۆلۆتیکیەکان بوە بەئامانجی پەرەدان بە دزەکردنە نێو ناوچەی قەفقازی باشورەو وتیشی کە ئەزموونی ئۆکڕاینیا بەدیاری دەخا کە سندوقی ئاشتی ئوروپا  بۆ سەقام و ئاسایش نیە، بەڵکوو زۆرتر سەبارەت بە شەڕو هاندانی وڵاتان و خوێنڕێژی دامەزراوەو واپێدەچێ هەڵوێستی "ئاژاوە بنێرەوەو زاڵ بە"ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بڕیار وایە لە قەفقازیش ببێتە هۆی ناکۆککردنی وڵاتان.

زاخاروا وتی: ئـێمە زۆرجار ئاماژەمان کردۆتە ئەو بابەتەی کە یەکیەتی ئوروپا بنەماو لۆژیکی ئاشتی خوازانەی خۆی لەکیس داوەو هیچ پتانسێڵێک بۆ بەهێزکردنی ئاشتی نیەو لەڕاستی دا ئەو یەکیەتیە ئەمڕۆکە ڕێبازی بەسەربازی کردن و شەڕی گرتۆتە بەر، کە ئەوەش لەجیات بەرژەوەندی بۆ هاووڵاتیەکانی لە بەرژەوەندی ئەمریکاو ناتۆدایەو ستراتیژیەکەی پەرەدان بە دژایەتیەکانی هەنوکەی وەک دژایەتی نێوان باکۆو ئیرەوان لەخۆ دەگرێ بۆ وەگەرخستنی هێزی بەرپێگرانەی ڕوسیاو وڵاتانی سەربەخۆی جیاواز لە ڕۆژئاوا.

سەرپەیڤ