ته‌مووز 30, 2024 09:46 Asia/Tehran
  • ڕاگەیێندرانی سەرکەوتنی مادۆرۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ڤەنزۆئێلا

بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزۆئێلا، "نیکۆلاس مادۆرۆ" پاش ژمێردرانی ٨٠ لەسەتای دەنگەکان، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ڤەنزۆئێلا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ڤەنزۆئێلا، مادۆرۆ پاش ژمێردرانی٨٠ لەسەتی دەنگەکان، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ڤەنزۆئێلا سەرکەوت و بە دەس خستنی٥١.٢ لەسەتی دەنگەکان بۆ سێیەم جار لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ڤەنزۆئێلا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

خەنیمی نیکۆلاس مادۆرۆش لەو هەڵبژاردنانەدا، چوار ملوێن و ٤٤٥هەزار و٩٧٨دەنگ واتە٤٤.٢ لەسەتی دەنگەکانی بەدەست هێنا.

"جۆزێپ بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا، ئەمڕۆ لەکاردانەوە بە سەرکەوتنی مادۆرۆ لە ڤەنزۆئێلا خوازیاری ڕێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەرانی ڤەنزۆئێلا بوو کە رۆژی ڕابردوو بەشێوەی بەرفراوان بەشداری پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بوون.

سەرۆکانی ژمارێک وڵات لەوان رووسیاو سوریا سەرکەوتنی مادۆرۆیان لەناوبراو پیرۆزبایی کرد. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش، هەڵبژاردنی گەرم و گوڕی ڤەنزۆئێلای بەنیشانەی مسۆگەربوونی گەلسالاریی لەو وڵاتە زانی. 

سەرپەیڤ