ئاب 20, 2024 20:45 Asia/Tehran
  • بلوومبێرگ: گەشەی ئابووریی ئیسراییل زیاتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا، دابەزیوە

هەواڵدەریی ئەمریکایی بلوومبێرگ باسی دابەزینی ئاستی گەشەی ئابووریی ڕژێمی زایۆنی کرد و ڕایگەیاند: شەڕی دژ بە کەرتی غەززە زەبرێکی قورسی لە ئابووریی ئیسراییل داوە.

 

هەواڵدەریی بلوومبێرگ لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە کاریگەرییەکانی پەلامارەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین، لوبنان و گرووپەکانی دیکەی خۆڕاگری لە سەر ئابووریی ڕژێمی داگیرکەر نووسی؛ لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤دا ئاستی گەشەی ئابووریی ئیسراییل بە ڕادەیەکی بەرچاو و زیاتر لەوەی پێشبینی کرابوو، دابەزی.

بلوومبێرگ ڕاشکاوانە رایگەیاند: بە پێی دوایین ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ئیدارەی ئاماری ڕژێمی ئیسراییلەوە بڵاو کراوەتەوە، ڕادەی گەشەی ئابووریی ئەم ڕژێمە لە سەدا، یەک پۆینت دوو  بووە.

ئەم هەواڵدەرییە نێودەوڵەتییە سەبارەت بە کاریگەری دانانی داخرانی ڕێگای بازرگانیی دەریایی ڕژێمی داگیرکەر لە لایەن سوپای یەمەنیشەوە نووسی؛ بەشێک لە دابەزینی گەشەی ئابووریی بە هۆی دابەزینی ئاستی هاوردە و هەناردەیە و بێتوو ئەم شەڕە تووندتر ببێ، ئەوا ئابووریی ئیسراییل بە ڕادەی ١١% بچووکتر دەبێتەوە.

هەروەها کۆمپانیای ئەمریکایی "جێنێراڵ مۆتۆرز"یش لەبەر شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە و دابەزینی گەشەی ئابووریی ئەم ڕژێمە، ژمارێک لە فەرمانبەرانی بەشی لێکۆڵینەوە و گەشانەوەی خۆی لە فەلەستینی داگیرکراو دەرکردووە. 

سەرپەیڤ