ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: فەرمانی چۆڵکردن لەلایەن زایۆنیستەکانەوە بەردەگرێ بە پرۆسەی فریاکەوتنی خەڵکی غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430939-ڕێکخراوی_نەتەوە_یەکگرتوەکان_فەرمانی_چۆڵکردن_لەلایەن_زایۆنیستەکانەوە_بەردەگرێ_بە_پرۆسەی_فریاکەوتنی_خەڵکی_غەزە
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەوڵ لەپێناو دانی یارمەتی مرۆڤانە بە خەڵکی غەزە لەبەڕ شەڕو بەربەست بۆ دەستڕاگەیشتن و فەرمانی چۆڵکردن لەلایەن زایۆنیستەکانەوە تووشێ کێشەیە داوای لەو ڕژیمە کرد کە با پابه ند بێ به ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی بەڕێوەبردنی یاسا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 07, 2024 06:20 Asia/Tehran

وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەوڵ لەپێناو دانی یارمەتی مرۆڤانە بە خەڵکی غەزە لەبەڕ شەڕو بەربەست بۆ دەستڕاگەیشتن و فەرمانی چۆڵکردن لەلایەن زایۆنیستەکانەوە تووشێ کێشەیە داوای لەو ڕژیمە کرد کە با پابه ند بێ به ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی بەڕێوەبردنی یاسا.

ئیستیڤان دووجاریک"ی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە نوسینگەی هاوئا/هنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوەکەی وریایی دەدا کە دەسڕاگەیشتنی بەرته سک کراو بە ئاوی خاوێن و پێویستی  ته ندروستی  بەهۆی نەبوونی کەرەسەی تەندروستی پڕقازانج بۆتە هۆی پەرەسەندنی قەیرانی لەش ساغی لە کەرتی غەزەو بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە هەرتەنیا لەمانگی جۆلای دا نرخی سابوون لەو کەرتە نزیکەی سەدی هەزارو دووسەد لەسەد پەرەی سەندوەو نرخی شامپۆش بەراورد بەساڵی پار نزیکەی سەدی پێنسەد زۆر بوە.

ناوبراو وتی هەوڵ لەپێناو گەیاندنی ئەو جۆرە یارمەتیانە هەروا لەبەر کۆسپ و کیشه   بۆوێنە شەڕی چالاک و بەرته سکی  دەستڕاگەیشتن و نەبوونی دیسیپلین و دڵنیایی گشتی و فەرمانی چۆڵکران لەلایەن زایۆنیستەکانەوە تووشی کێشە دێن.

ناوبراو وتی: دیسانەوە پێداگری دەکەم کە چەکدارانی زایۆنیست پێویستە وەفادار بن بە بەڕێوەبردنی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان و لە هێزی بکوژو چەکی گەرم تەنیا وەک دوایین ڕێگە چارەسەر لەبەرامبەر هەڕەشهی مردن یان بریندارکردن بەکار بهێنن.