شەرمەزارکرانی دڕندەکاریەکەی زایۆنیستەکان لەلایەن خەڵکی جیهانەوە
گروپگەلی خۆڕاگری و وڵاتانی جۆربەجۆر شەوی ڕابردوو بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوی فەرمی و گوتوبێژ لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی کاردانەوەیان نیشان دا بە پەلامارە سایبریەکەی زایۆنیستەکان بەهۆی تەقاندنەوەی ئامێری پەیوەندی پەیجێر لەسەرانسەری لوبنان و ئەو کردەوە تیرۆریستی و دژی مرۆیەیان شەرمەزار کرد.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی وتووێژێکی تەلەیفوونی لەگەڵ عەبدوڵڵا بوحەبیب"ی وەزیری دەرەوەی لوبنان ئەو کردەوە ڕەشەکوژیەی بەتوندی شەرمەزار کردو وێڕای سەرەخۆشی و ڕاگەیاندنی هاوپشتی لەگەڵ گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە و بنەماڵەی شەهیدو بریندارەکانی ئەو روداوە ئامادەیی راگەیاند بۆ بەڕێکرانی بریندارەکان بۆ تاران.
ئەحمەد عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسرو ئیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەو جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆردۆن و هاشم شەرەفەدین"ی وتەبێژی حکومەتی گۆڕان و بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتەش لەمیانەی وتووێژی تەلەیفوونی لەگەڵ عەبدوڵڵا بوحەبیب"ی وەزیری دەرەوەی لوبنان ئەو کردەوە دەستدرێژکارانەی رژیمی زایۆنیستیان بۆسەر خەڵکی سڤیلی ئەو وڵاتە بەتوندی شەرمەزار کرد.
محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەدوای ئەو ڕوداوە وێرای شەرمەزارکردنی فەرمانی بەڕیکردنی ئیکیپی پزیشکی و تیمی ئۆرژانسی بۆ یارمەتی گەیاندن بە بریندارەکانی ئەو وڵاتە دەرکرد.
هاوکات هنیس پلاسچارت"ی نێردراوی تایبەتی ڕیکخراوی نەتەوەکان لەو وڵاتەش ئەو کردەوەی زایۆنیستەکانی شەرمەزارکردو وریایی دا کە ئەو جۆرە پەلامارانە جێگەی نیگەرانین و پەرە دەدەنە بارگرژیەکان.
بزوتنەوەی ئەمەلی لوبنان و حەماس و جیهادی ئیسلامی و گوردانەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و نوجەبای عێراق و ئەنساروڵڵای یەمەنیش ئەو کردەوە تیرۆریستیەیان بەتوندی سەرمەزار کردوەو پێداگریان کردوە کە ڕژیمی زایۆنیست سزای ئەو دڕندەکاریەی وەردەگرێتەوە.