خۆپیشاندان بۆ شەرمەزار کردنی شەڕی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433557-خۆپیشاندان_بۆ_شەرمەزار_کردنی_شەڕی_غەززە
زۆرێک لە شار و پێتەختەکانی جیهان بە بۆنەی ڕۆژی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ شەرمەزار کردنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2024 15:32 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان بۆ شەرمەزار کردنی شەڕی غەززە

زۆرێک لە شار و پێتەختەکانی جیهان بە بۆنەی ڕۆژی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاو بۆ شەرمەزار کردنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە.

هەزاران کەس لە پاریس، بێرلین، سانتیاگۆ، ئامستردام، کۆپنهاگن، ئەستانبول، ڕۆم، مەنچێستێر، لەندن و مەئاریبی یمن، بۆ پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین، داخوازی ئاگربڕ و گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە غەززە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوانە ئاڵای فەلەستین و لافیتەگەلێکیان بە دەستەوە بوو کە درووشمی شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززەیان لە سەر نووسرابوو.

ئەوان خوازیاری کۆتایی هاتنی پێوەری دووفاقی، سزادرانی ڕژێمی زایۆنی لەبەر کوشت و کوشتارەکانی دژ بە گەلی فەلەستین بەتایبەت منداڵان بوون و ژینۆساید لە غەززەیان مەحکووم کرد. لە ئیسپانیایش خەڵک لە ٥٠ شاردا خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە کەرتی غەززە بوو کە لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ـەوە گیرۆدەی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنییە.