کانونی یه‌که‌م 07, 2024 09:12 Asia/Tehran
  • داواکاری ئەمریکا لە هاووڵاتیانی لە سووریا: ئەم وڵاتە جیی بێڵن

وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی دایە دۆخی ئاسایشتی لەرزۆک وپیشبینی نەکراولە سووریا وخوازیاری چوونە دەری هاووڵاتیانی خۆی لەم وڵاتە بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبەیاننامەی ئەم وەزاڕەتخانەیەدا هاتووە: بە سەرنجدان بە تێکەڵچوونە چالاکانەکانی نێوان تاقمە چەکدارەکان لە سەرانسەری سووریا، دۆخی ئاسایشتی لەم وڵاتە هەروا لەرزۆک وپیشبینی نەکراوە.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: بە شارومەندانی ئەمریکیی لە سووریا ڕاسپێری دەکەین لەحاڵێکدا کەهێشتا فڕینی تیجاری لە دەمیشق هەیە ، ئەم وڵاتە بەجیی بێڵن. بەپێی بەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا ، ئەو شارومەندانەی ئەم وڵاتە کە بڕیاریان گرتووە سووریا بەجیی نەهێڵن، یا توانایی چوونە دەر لەم وڵاتەیان نیە ، دەبێ پیشتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بارودۆخە نائاساییەدرێژخایەنەکان گەڵاڵەڕێژی بکەن وئامادەبن .  لەبەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکادا هەروەها هاتووە: فڕگەی نێودەوڵەتی شاری حەڵەب لە حاڵی ئێستاکەدا داخراوە.

بەپیی ڕاپۆرتی ئیرنا، ناڕازیانی چەکدارلە سووریا لە بەیانی حەوتی سەرماوەزی ١٤٠٣ رێککەوتی ٢٧ی نوامبەری ٢٠٢٤ بە پشتیوانی بڕیک لە وڵاتان وهاتنی هێزە دەرەکیەکان ، دەستیان داوەتە پەلاماری بەربڵاوبۆسەر بنکە وبارەگای سوپای سووریا لەناوچەی باکووری ڕۆژئاوا، ڕۆژئاواوباشووری ڕۆژئاوای حەڵەب.

هەرلەم پێوەندیەدا ژنراڵ'عیماد عەبباس " وەزیری بەرگری سووریا شەوی پێنجشەممە وتی کە گروپە تەکفیریەکان لەلایەن بڕێک لەوڵاتان ولایەنە ناوچەیی ونێودەوڵەتیەکانەوە داکۆکی دەکرێن کە بە شێوەی ئاشكرا لەوان لەبواری سەربازی لۆجستیکی پشتیوانی ئەکەن.

ئۆپراسیۆنی سەربازی ناڕازیانی بەشارئەسەدلەدژی بنکە وبارەگای سوپای سووریا، ڕێککەوتنی ئاگربڕی بەستراولەساڵی ٢٠٢٠ ی بنپێکردچۆنکە ئەم ناوچە ، داگری ڕێککەوتننامەی " دابەزینی ئاڵوزیەکانە" کە بەدەستەبەریی تورکیا لە ئاستانە مۆرکرا وداگری ناوچەگەلێک لە ئیدلیب ، گردوپەڕی حەڵەب وبەش گەلێک لە حەما ولازقیە یش دەبێت. بە پێی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٧ی زایینی نێوان ئێران ، ڕووسیا وتورکیا وەکوو وڵاتانی دەستەبەری ئاشتی ئاستانە ، لەچوارناوچەی ئەمن لە سووریا " دابەینی ئاڵوزی" بەدی هات.سێ ناوچە لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی لەلایەن سوپای سووریاوە کۆنترۆڵ کرابەڵام ناوچەی چوارەم کە پاڕێزگەی ئیدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، بەش گەلێک لە پارێزگاکانی لازقیە ، حەما وحەڵەب دەگرێتەوە، هێشتا لە دەستی گروپە ناڕازیەکانی حکۆمەتی ئەسەدا دایە. کۆتایی هاوینی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی ، سەرۆکانی مۆسکۆ وئەستەمبوڵ لە سوچی ڕووسیا دەستیان گەیشت بە ڕێککەوتنێک کە تیدا تورکیا وادەی دابوو ، بەبێ خوێنڕشتن ، گروپە چەکدارە سەقامگیرەکان لەم ناوچە بباتە دەر یا چەکەکانیان لیی بستینێت ، ڕوداوێک کە لە ڕوانگەی چاودێرانەوە ، هەتا بە ئەمڕۆکە ڕووی نەداوە.

 

 

سەرپەیڤ