ڕێپێوانی پشتیوانانی فەلەستین لە نیۆیۆرک بۆ پاڵپشتیی خۆڕاگری
سەدان کەس لە پشتیوانانی فەلەستین لە ڕێپێوانێکدا لە نێویۆرک ڕێزیان گرت لە خۆڕاگری و هەروەها پێشوازیان کرد لە ڕێکەوتنی ئاگربڕی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنی.
بەشداربووانی ئەم ڕێپێوانە لافیتە و پارچە نووسگەلێکیان بە دەستەوە بوو کە لەسەریان ئەم ڕستانە نووسرابوو: "ئەم بزووتنەوەیە تا ڕزگاری فەلەستین هەر بەردەوامە" و "خۆڕاگری دژ بە داگیرکاری مافێکی ڕەوایە".
بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی تایمزی ئیسراییل؛ ناڕازیانی پشتیوانی فەلەستین لەم ڕێپێوانەدا لە مەیدانی تایمزی نیۆیۆرک هەروەها دروشمی "خۆڕاگری بەشکۆیە" ، "ئێمە سەرکەوتوو دەبین " و "هەر بژیت ئینتیفازە"ـیان دا.
وتاردەران داوایان لەو حەشیمەتەی کە لە مەیدانی تایمز کۆبوونەوە، کرد کە سەرباری ئەوەی ئاگربڕ ڕاگەیاندراوە درێژە بدەن بە چالاکیی دژە زایونیەکانیان. بەشداربووانی ئەم ڕێپێوانە "قارەمانەتی خۆڕاگری" و "باهۆزی ئەقسا"ـیان ڕێز لێ گرت. ئەم ڕێپێوانە لە لایەن بزووتنەوەی لاوانی فەلەستین و گرووپێکی چالاکی ئەمریکاییەوە بەڕێوە چوو.