خۆپیشاندانی دژ بە ئیسلامۆفۆبیا لە لەندەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435562-خۆپیشاندانی_دژ_بە_ئیسلامۆفۆبیا_لە_لەندەن
ژمارەیەک لە خەڵکی لەندەن دەستیان دایە خۆپیشاندان دژ بە سیاسەتی ترساندن لە ئیسلام و سیاسەتە نەژادپەرستانەکانی لقی ڕاستی توندڕەو لەم وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2025 15:16 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژ بە ئیسلامۆفۆبیا لە لەندەن

ژمارەیەک لە خەڵکی لەندەن دەستیان دایە خۆپیشاندان دژ بە سیاسەتی ترساندن لە ئیسلام و سیاسەتە نەژادپەرستانەکانی لقی ڕاستی توندڕەو لەم وڵاتەدا.

بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە خوازیاری کۆتاییهاتنی نەژادپەرستی دەرهەق بە موسڵمانان و کۆچبەرانن. پۆلیس دەستی دایە گرتنی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران. سابی دەییر، سەرۆکی ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی نەژادپەرستی، وتی: "پلانی تووندڕەوەکان پەرەپێدانی نەژادپەرستیی پڕ تووند وتیژی دەرهەق بە موسڵمانان و بڵاوکردنەوەی هەستی ڕق و بێزاری دژ بە کۆچبەران و پەنابەرانە. ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کردەوە و پلان و بەرنامانە خۆپیشاندانمان بەڕێوە بردووە."