کۆچاندنی فەلەستینیەکان ناوچەکە دەکاتە بۆمبی تەوقیت کراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436234-کۆچاندنی_فەلەستینیەکان_ناوچەکە_دەکاتە_بۆمبی_تەوقیت_کراو
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت کە هەوڵەکان بۆ کوچاندنی بە زۆرە ملێ فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە بە وڵاتانی دراوسێ ،تەنیا دەبێتە هۆی بەدی هاتنی تێکهەڵچوونی نوێ
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2025 14:44 Asia/Tehran
  • کۆچاندنی فەلەستینیەکان ناوچەکە دەکاتە بۆمبی تەوقیت کراو

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت کە هەوڵەکان بۆ کوچاندنی بە زۆرە ملێ فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە بە وڵاتانی دراوسێ ،تەنیا دەبێتە هۆی بەدی هاتنی تێکهەڵچوونی نوێ

 سێرگێیی لاوروف  وتی  سیاسەتی   ڕژێمی زایونی  لەمەڕ  گەماروی  غەزە  و پەرەی  شاروچکە نشینی  لە کەناری ڕوژئاوا ئاسۆی ڕێگاچارەی  ئاشتیخوازانە  بە توندی  نامومکین دەکات . ناوبراو    وتیشی    ئەرتەشی  ڕژێمی زایوتی کردەوەگەلێکی  نەگونجاوی   سەبارەت بە ڕێککەوتنی لە گەڵ لوبنان  و حەماس  ئەنجام داوە.  بڕێک لە وڵاتان بە تایبەت  ئەمریکا  خەریکی  لێکدانەوەی  بژاردەی  گواستنەوەی  فەلەستینیەکانن بۆ وڵاتانی   دیکەی ناوچە .  پرسێک کە  بووەتە هۆی نیگەرانی جیدی   دەورگێڕانی نێونەتەوەیی بۆ وێنە ڕووسیا  کە لاگری  پێبەندی بە بڕیارەکانی  ئەنجومەنی  ئاسایشە .