هۆشداری دانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی خراپ بوونی یارمەتیە خۆراکیەکان لە سنووری غەززە
جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مرۆڤ دوستانە وهەماهەنگ کەری فریاکەوتنی نائاسایی وتی کە بەهۆی ناڕەزایەتی ئیسرائیل یارمەتیەکانی خۆراکی لە سنووری غەززە خەرێکی خراپ بوونە .
تام فلچیر لە میدیا کۆمەڵایەتیەکان دا نووسیی: یارمەتیە خوراکیەکان لە سنوورەکان خەرێکە دەگەنێت. دەرمان ڕوولە تەواو بوونە . کەرسە وئامێری پزیشکی ناتوانێ بێتە ناو غەززە. ناوبراوبە ڕەخنە گرتن لە کردەوەی کۆمەڵگەی نێودەولەتی وتی: ئەگەر بنەمای سەرەکی مافی مرۆڤ هێشتا لە ئارادایە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ بۆ پشتیوانی کردن لەم بنەمایە کردەوە نیشان بدات. داخستنی تێپەڕگە سنوورەیەکان، لەوان تێپەڕگەکانی کەرەم ئەبو سالم ، وڕەفەح کە ڕێگای سەرەکی مادەی خواردەمەنیە ، دەرمان وسوتەمەنی بۆ غەززەبوون، زۆربەی مادە خۆاردەمەنیەکان لەم ناوچەیە کەم بووەتەوە یا دەس ناکەون . ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وفریاکەون زۆرجار هۆشداریان داوە کە ئەم کارەی ڕژێمی زایۆنی دانیشتوانی غەزەی ڕووبەڕووی قات وقڕی دا کردوەتەوە وئیمکانی دەسڕاگەیشتن بەو خۆراکانە کە نیاز وپیداویستی سەرەکی وبنەڕەتین لە ناوبردووە.