سناتۆرێکی ئەمریکایی ٢٥ کاتژمێر بێوچان قسەی کرد و خراپەی ترەمپی وت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437542-سناتۆرێکی_ئەمریکایی_٢٥_کاتژمێر_بێوچان_قسەی_کرد_و_خراپەی_ترەمپی_وت
سناتۆری دیموکراتی ئەمریکا بۆ ماوەی ٢٥ کاتژمێر یەکبین و بێوچان لە کۆنگرێس وتاری دا و ڕەخنەی لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەەم وڵاتە گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2025 11:54 Asia/Tehran
  • سناتۆرێکی ئەمریکایی ٢٥ کاتژمێر بێوچان قسەی کرد و خراپەی ترەمپی وت

سناتۆری دیموکراتی ئەمریکا بۆ ماوەی ٢٥ کاتژمێر یەکبین و بێوچان لە کۆنگرێس وتاری دا و ڕەخنەی لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەەم وڵاتە گرت.

سناتۆری دیموکرات کۆری بووکێر بۆ ماوەی ٢٥ کاتژمێر لە کۆنگرێسی ئەمریکا یەکبین و یەکهەناس قسەی کرد و ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ گرت و ڕکۆردێکی نوێی لەم بوارەدا بۆ خۆی تۆمار کرد.

ئەم سناتۆرە ئەمریکاییە بۆ ماوەی ٢٥ کاتژمێر و چوار خولەک وتاری پێشکەش کرد، واتە لە کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی مارس هەتا کاتژمێر ٨:٠٤ ئێوارەی سێشەممە ١ی ئاپریل ، ئەویش بەبێ پشوودان.

سناتۆر بووکێر جەختی کردەوە کە مەبەستی لەم وتاردانە هاندانی دیموکراتەکان بووە بۆ ئەوەی چالاکانەتر بێنە مەیدانەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی ئێستای ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی ترەمپدا.