گەورەترین خۆپیشاندانی دژە ترەمپ لە شارەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i437664-گەورەترین_خۆپیشاندانی_دژە_ترەمپ_لە_شارەکانی_ئەمریکا
سەدان هەزار کەس لە ئەمریکا دژی سیاسەت و کردەوەکانی دۆناڵد ترەمپ خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 06, 2025 15:06 Asia/Tehran
  • گەورەترین خۆپیشاندانی دژە ترەمپ لە شارەکانی ئەمریکا

سەدان هەزار کەس لە ئەمریکا دژی سیاسەت و کردەوەکانی دۆناڵد ترەمپ خۆپیشاندانیان کرد.

خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ، لەوانە کەمکردنەوەی بودجەی بەرنامە فیدراڵییەکان، دەرکردنی فەرمانبەرانی حکومەت و کەمکردنەوەی پشتیوانیی کۆمەڵایەتی. خۆپیشاندانە سەرەکییەکان لە واشینگتۆن دی سی بەڕێوەچووە و هەروەها کۆبوونەوەگەلێکیش لە نیویۆرک و کالیفۆرنیا و فلۆریدا و هەروەها لە شارەکانی ئەوروپا وەک لەندەن، پاریس، بەرلین، لیسبۆن و فرانکفۆرت بەڕێوەچووە. ئەم خۆپیشاندانانە پیشاندەری ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی حکومەتی ترەمپ لە نێو چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکدا.