نیسان 29, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • وشداریدانی مێدوێدۆڤ بە ئەندامە نوێیەکانی ناتۆ

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا ڕایگەیاند ئەندامە نوێیەکانی ناتۆ بە شێوەی ئۆتۆماتیکی وەک ئامانجێک بۆ هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا دێنە هەژمار.

 دیمیتری مێدوێدۆڤ ڕایگەیاندووە وڵاتانێکی وەکوو فیللاند و سوید لە دوای ئەندامبوونیان لە ناتۆدا ، چیدی بە وڵاتی ئاسایی نایەنە هەژمار و ئێستا بە بەشێک لە بلۆکی دوژمن سەیریان دەکەین.  ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ئەگەریی ڕوودانی کارەساتی ئەتومی ڕایگەیاند مەترسییە نێودەوڵەتییەکان هێشتا لە ئارادان و دەبێ بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە جیهاندا وتووێژ و دانوستان بەردەوام بکرێت .

سەرپەیڤ