جەختی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەززە و یارمەتی گەیاندنی خێرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438886-جەختی_بەرپرسانی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_لەسەر_ڕاگرتنی_شەڕی_غەززە_و_یارمەتی_گەیاندنی_خێرا
کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای هۆشداریدان سەبارەت بە پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە بەهۆی بەردەوامی پەلامارە قورسەکانی ڕژێمی زایونی، داوای کرد بەر بە پەلامارەکان بگیردرێت و خوازیاری یارمەتی گەیاندن بە دانیشتوانی غەزە بوو
(last modified 2025-05-17T11:46:13+00:00 )
May 17, 2025 15:03 Asia/Tehran
  •  جەختی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان  لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەززە و یارمەتی گەیاندنی  خێرا

کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای هۆشداریدان سەبارەت بە پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە بەهۆی بەردەوامی پەلامارە قورسەکانی ڕژێمی زایونی، داوای کرد بەر بە پەلامارەکان بگیردرێت و خوازیاری یارمەتی گەیاندن بە دانیشتوانی غەزە بوو

ڤۆڵکێر تورک لە بەیاننامەیەکدا پەرەسەندنی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە شەرمەزار کرد کە گۆڕانکارییەکی هەمیشەیی لە جوگرافیای حەشیمەتی کەرتی غەززەدا دروست دەکات و بە پاکتاوی نەتەوەیی وەسفی کرد. ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بەردەوامی بۆردومانی بەربڵاوی غەززە خەڵکی ناوچەکە ناچار دەکات ئەو ناوچەیە بەجێبهێڵن و ئەم پەلامارەی  ئیسرائیل  نیشان دەدات کە زایۆنیستەکان بە ئەنقەست هەوڵی گۆڕینی هەمیشەیی پێکهاتەی دیمۆگرافیای غەززە دەدەن.ناوبراو  وتی: برسێتی لە غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێتەوە