تره‌مپ "به‌ڵگه‌ی ساخته"ی پێشکه‌شی سه‌رۆکی ئه‌فریقای باشور کرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆبونه‌وه‌یه‌ک له کۆشکی سپی، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆکی ئه‌مریکا "به‌ڵگه"یه کی خسته‌ڕو که به کۆمه‌ڵکوژی ناوی لێبرد و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کرد که جوتیارانی سپی پێستی ئه‌فریقای باشور د ه که ونه به ر په لامار .
له میانه ی دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سیریل ڕامافۆسای سه‌رۆکی ئه‌فریقای باشور، دۆناڵد تره‌مپ کۆپییه‌کی چاپکراوی بابه‌تێکی به‌رزکرده‌وه که وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا بو و نوسیبوی، "ئه‌مه هه‌مویان جوتیارانی سپی پێستن که ده‌نێژرێن"، ئاماژه‌ی به کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ له باشوری ئه‌فریقا کرد.ئه‌و وێنه‌یه‌ی تره‌مپ به‌کاری هێناوه له ڕاستیدا له گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی وه‌رگیراوه که ڕۆیته‌رز له 3ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ بڵاویکردوه‌ته‌وه، که تێیدا کرێکارانی مرۆیی، چه‌ند جانتایه‌کیان هه‌ڵگرتوه و ته‌رم له‌ناو جانتاکان هه‌یه و شوێنه‌که‌ش شاری گۆمای کۆنگۆیه، ئه‌مه‌ش دوای پێکدادانی کوشنده له‌گه‌ڵ یاخیبوانی سه‌ر به ڕواندا رویداوه.
له میانی دیداره‌که‌دا تره‌مپ گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی پیشاندا که به وته‌ی خۆی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی جوتیارانی سپی پێست پیشان ده‌دات و به "شوێنی ناشتن" ناوی بردوه، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستوه که گرته ڤیدیۆییه‌کان له‌سه‌ر ڕێگایه‌کی خێرا تۆمارکراون که شارۆچکه‌کانی نیوکاسڵ و نۆرماندی له باشوری ئه‌فریقا به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ، شوێنێکی یاده‌وه‌ری کاتی نیشان ده‌دات نه‌ک گۆڕی ڕاسته‌قینه.