May 24, 2025 15:10 Asia/Tehran
  • ئاشکرابوونی درۆکانی ترەمپ لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک کوماری ئەفریقای باشووری

بەرپرسی پۆلیسی ئەفریقای باشووری وتی ، دۆناڵد ترەمپ لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کوماری ئەفریقای باشوور، بانگەشەگەلێکی بێ بنەمای سەبارەت بە کوشتنی جووتیارانی سپی پێست لەو وڵاتە ئەفریقییە هێناوەتە ئاراوە.

بەرپرسی پولیسی ئافریقای باشووری لە کاردانەوە بە درۆکانی سەرۆک کوماری ئەمریکا سەبارەت بە کوشتنی جووتیارانی سپی پێست لە ئەفریقای باشووری  وتی  لە  سێ مانگی یەکەمی یەکەمی ئەمساڵدا بە گشتی شەش کوشتنی  هاوپەیوەند  بە پرسی  زەوی لە  ئەفریقای باشووری  ڕوویداوە کە پێنجیان ڕەشپێست بوونە . بەرپرسی پۆلیسی ئەفریقای باشوور ئەو ئامارەی دوای دوو ڕۆژ  دوای ئەوە  ڕایگەیاند کە  تڕەمپ لە دیداری لە گەڵ  سەرۆک کوماری ئافریقای باشووری  لە کوشکی سپی لە بانگەشەی "جینۆساید"ی سپی پێستەکانی لە  ئەفریقای باشوور هێنابووە ئاراوە .بەرپرسی پۆلیسی ئەفریقای باشووری  وتیشی : ئیدیعای ترەمپ لەمەڕ  جینۆسایدی  جووتیارانی سپی پێست لە  ئەفریقای باشوور  بە تەواوی بێ بنەمایە.

سەرپەیڤ