ناڕەزایەتی لە نیویۆرک دژی سیاسەتی دژەکۆچبەریی ترەمپ
حوزهیران 08, 2025 20:26 Asia/Tehran
ناڕەزایەتی دەربڕینەکان دژی سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کۆچبەری کە تا ئێستا بووەتە هۆی دەستگیرکرانی لانیکەم ٤٠ کەس لە شاری لۆسانجلێس، باڵی کێشاوە بە سەر نیویۆرکیشدا .
پۆلیسی نیویۆرک ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە لە گردبوونەوەیەکدا لە فێدراڵ پلازا" چەند کەسێک دەستگیرکراون. هەروەها هێزی پۆلیس و هێزەکانی سەر بە دەزگای کۆچ و کۆچبەریی ئەمریکا لە مانهەتنی باشوور هەڵکەوتوو لە نیویۆرک لەگەڵ خۆپیشاندەران تێکهەڵچوون. سەدان خۆپیشاندەریش لە لۆسانجلێس لەگەڵ پۆلیسدا تێکهەڵچوون. ترەمپ بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی لۆسانجلێس، دوو هەزار سەربازی گاردی نیشتمانی ئەمریکای ڕەوانەی ئەم شارە کردووە. پۆلیس بە فیشەکی لاستیکی تەقەی لە خۆپیشاندەران کرد و گازی فرمێسکڕێژی بەرەو ناڕازییان هاویشت.