گۆتێرێش: کاتی ئاگربەسی خێرایە لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439727-گۆتێرێش_کاتی_ئاگربەسی_خێرایە_لە_غەززە
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: کاتی ئەوەیە خێرا لە غەززە ئاگربەس بکرێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2025 12:15 Asia/Tehran
  • گۆتێرێش: کاتی ئاگربەسی خێرایە لە غەززە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: کاتی ئەوەیە خێرا لە غەززە ئاگربەس بکرێ.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش وتیشی: هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، قەیرانێکی مرۆیی سامناکی بەدیهێناوە کە ئێستا بێ بەزەییانەتر لەهەر کاتێکی دیکەیە.سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: بۆردومانی سەر خێوەتەکان، خێزانەکان و سەر ئەو کەسانەی هیچ شوێنێکیان بۆ حەوانەوە تێیدا نیە، هەروا بەردەوامە.خەڵک تەنیا بۆ هەوڵی تێرکردنی خۆیان و خێزانەکەیان دەکوژرێن.

لەهەوڵی خۆراکدا بوون، قەت نابێ بڕیارەکەی ئێعدامکردن بێ. خێزانەکان بەجاران ئاوارە بوون و ئێستا لە کەمتر لە پێنج یەکی سەرزەوینی غەززەدا گەمارۆ دراون و تەنانەت ئەو شوێنە بچووکانەش بەرەوڕووی هەڕەشەو مەترسین.سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ ئیدانەکردنی درێژەی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنی دژی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین بە گرتنەبەری هەڵوێستێکی ناکارا، وتی: دەبێ پێداویستییە سەرەتاییەکان بگەیێنینە غەززەو دەبێ قەبووڵی بکەین کە ڕێکاری یەکجاریی ئەو گرفتە، ڕێکارێکی سیاسییە.