ڕۆبێرت گەیتس: واشینگتۆن توانای تیابردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی نییە
تهمووز 23, 2025 14:12 Asia/Tehran
وەزیری بەرەڤانیی پێشووی ئەمریکا بە ئاماژە بە ئاستی بانی زانستی تەکنیکی و پێشکەوتنە ئەتۆمییەکانی ئێران پێیداگرت: واشینگتۆن توانای تیابردنی بە تەواویی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی نییە.
ڕۆبێرت گەیتس بە ئاماژە بە ئەزموونی خۆی لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی جۆرج بوشدا وتی کە لەو کاتەشدا تەنیا زەبرلێدانێکی قورس لە دام و دەزگەکە گونجاو بوو، نە تیابردنی بە تەواوی.
گەیتس پێیداگرت کە ئەم مەسەلەیە ئەمڕۆیش ڕێک هەروایە، لەبەر ئەوەی کە زانستی تەکنیکی و لێهاتووییەکەی ئێران هەر دەمێنێتەوە.شایانی باسە ئەمریکا پووشپەڕی ١٤٠٤ بە پەلاماردانی بنکە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان، پشتی نەتانیاهۆی گرت لە شەڕی دژ بە ئێراندا.