تەقەتفەنگ لە لۆسئانجلێس بە ٨ کوژرا و بریندار
ئاب 05, 2025 20:48 Asia/Tehran
تەقەتفەنگ لە لۆس ئانجلێسی ئەمریکا لانیکەم دوو کوژراوی لێکەوتەوە.
ئەم تەقەیە لە میوانییەک کرا کە پاش بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکی مۆسیقایی لە لۆسئانجلێس بەرپا کرابوو. لەم میوانییەدا شەش کەسیش بریندار بوون. پۆلیس ڕایگەیاندووە کە کەسی گومانلێکراو لە شوێنی ڕووداوەکە گیراوە و شەش بریندارەکەیش بە دۆخێکی ناڕوونەوە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.