تەشەنەی کێشەی مەدرید- تلاڤیڤ؛ ئیسپانیا باڵوێزەکەی بانگ کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441467-تەشەنەی_کێشەی_مەدرید_تلاڤیڤ_ئیسپانیا_باڵوێزەکەی_بانگ_کردەوە
دوابەدوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی تۆمەتی خستە پاڵی "پدرۆ سانچێز"ی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، مەدرید باڵوێزەکەی ئەم وڵاتە لە تلاڤیڤی بانگ کردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2025 15:00 Asia/Tehran
  • تەشەنەی کێشەی مەدرید- تلاڤیڤ؛ ئیسپانیا باڵوێزەکەی بانگ کردەوە

دوابەدوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی تۆمەتی خستە پاڵی "پدرۆ سانچێز"ی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، مەدرید باڵوێزەکەی ئەم وڵاتە لە تلاڤیڤی بانگ کردەوە.

"پدرۆ سانچێز"ی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێشتر باسی هەوڵ و هەنگاوگەلێکی کردبوو کە ڕژێمی زایۆنی لەبەر شەڕی دژ بە غەززەی دەکردە ئامانج. ئەم هەنگاوانە بریتی بوون لە بایکۆتی چەکەمەنی و سنووردارکردنی چالاکیی بەندەری کە کاردانەوەی تلاڤیڤی بەدواوە بوو. سانچێز بە وەبەر ڕەخنەدانی ڕژێمی زایۆنی وتی کە بەنیازە بەو هەوڵ و هەنگاوانە ئەو جینۆسایدەی بوەستێنێ کە لە غەززە وەڕێخراوە. ڕژێمی زایۆنیش بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەم بڕیارەی مەدرید پێشگری کرد بە هاتنی دوو وەزیری چەپخوازی ئیسپانی. وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیایش بە شەرمەزارکردنی ئەم کردەوەی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە مەدرید لەپێناو بەرگری لە ئاشتی، یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ هەرگیز هیچ ترس و خەوفێکی نییە.