گۆتێرێش: بڕیارەکانی دیوانی دادی نێودەوڵەتی سەبارەت بە غەززە دەبێ جێبەجێ بکرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i441807-گۆتێرێش_بڕیارەکانی_دیوانی_دادی_نێودەوڵەتی_سەبارەت_بە_غەززە_دەبێ_جێبەجێ_بکرێن
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەشتاهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیەدا ڕایگەیاند: دەبێت فەرمانەکانی دادگەی نێودەوڵەتیی داد لە بارەی غەززە جێبەجێ بکرێن.
(last modified 2025-09-23T13:17:13+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2025 13:42 Asia/Tehran
  • گۆتێرێش: بڕیارەکانی دیوانی دادی نێودەوڵەتی سەبارەت بە غەززە دەبێ جێبەجێ بکرێن

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەشتاهەمین کۆبوونەوەی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیەدا ڕایگەیاند: دەبێت فەرمانەکانی دادگەی نێودەوڵەتیی داد لە بارەی غەززە جێبەجێ بکرێن.

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سەبارەت بە بەردەوامبوونی جەنایەتەکانی داگیرکەرانی قودس لە غەززە و ئەو حوکمەی کە دیوانی نێودەوڵەتیی داد بە بێ ئیدانەکردنی تاوانەکانی زایۆنییەکان دژی گەلی ستەملێکراو لە غەززە دەریکردووە، ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێ ئەرکەکانی خۆی سەبارەت بە شەڕ و تووند و تیژی بەجێبێنێ و پارێزبەندیی واوەیاساییش هەڵبوەشێتەوە. گۆتێرێش وتی کە ڕژێمی زایۆنی برسێتی وەک چەک بەکاردەهێنێت، وڵاتانی سەربەخۆ داگیردەکرێن و ئێمە دەبێت لەبری ئەو شەڕە دڕندانانەی کە دەستپێکراوە، ئاشتی هەڵبژێرین. پێویستە پشتیوانی دەرەکیی بوەستێت و هەوڵ بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی بدرێت. ناوبراو پێیداگرت: ترسو  تۆقان لە غەززە لە ساڵی سێیەمی خۆی نزیک دەبێتەوە، هیچ شتێک پاساوی سزادانی بەکۆمەڵی گەلی فەلەستین و لەناوبردنی سیستماتیکی غەززە نادات.