پسکۆف : ڕووسیا بەبری کاغەزی نییە ورچە
وتەبێژی کرملین کاردانەوەی نییشان دا بە قسەکانی سەروک کۆماری ئەمریکا دوای دیداری لە گەڵ هاوتای ئوکراینیەکەی لە پەراوێزی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.
دیمیتری پسکوف لە ڕەتکرانەوەی بانگەشەی لێدوانەکانی تڕەمپ کە ڕووسیای وەک بەبری کاغەزی ناو بردووە وتی : ڕووسیا بەبر نییە ورچە و هیچ ورچێکی کاغەزیش بوونی نییە . ترامپ دوێنێ قسەکەی خۆی سەبارەت بە شەڕی ئوکراین گوڕا و لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی ناسراو بە " تروس سوشاڵ " نووسی کە بڕوای وایە کە کییەف توانایی ئەوەی هەیە تا هەموو ئەو شارانەی وا ڕووسیا لە کاتی پەلامار بۆ سەر ئوکراین داگیری کردووە بیسێنێتەوە. سەرۆک کومکاری ئەمریکا ڕووسیای بە بەبری کاغەزی وەسف کرد و وتی پووتین و ڕووسیا تووشی کێشەیەکی گەورەی ئابوورین و ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئوکراین هەنگاو هەڵبگرێت . ترامپ هەروەها وتی کە ئەمریکا درێژە ئەداتە تەیار کردنی هاوپەیمانەکانی خۆی بە چەک و کەرەستەی جەنگی تا ناتۆ هەر کارێک کە بە نیازە بیکات .