لاڤرۆف: ناتۆ و یەکێتی ئوروپا بەکردەوە کەوتوونەتە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا
ئهیلوول 26, 2025 17:30 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ناتۆ و یەکێتی ئوروپا بە داکۆکیی لە ئۆکرانیا بەکردەوە کەوتوونەتە شەڕێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕووسیا.
"سێرگئی لاڤرۆف" لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی بیست، ڕۆژاوای تۆمەتبار کرد بەوەی نەک هەر هاندەری شەڕە، بەڵکوو ئێستا ڕاستەوخۆش تێیدا بەشدارە؛ هەڵوێستێک کە دەمێکە کرێملین باسی دەکا.
لاڤرۆف وتیشی: بەرەوڕووبوونەوەی هەنووکە تەنێ لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا نیە، بەڵکوو شەڕێکە لەدژ "رۆژاوا بەگشتی" کە لە "داکۆکیی ناڕاستەوخۆ" واوەتر چووەو گەیشتووەتە "هاوبەشیی چالاکانە".
لاڤرۆف هەروەها ئاماژەی کرد بە قسەکانی "دیمیتری پێسکۆف"ی وتەبێژی کرێملین کە سەرەتای مانگی سیپتەمبەر جەختی کردبوو لەسەر ئەوەی کە "ناتۆ لەبەر یارمەتیی لۆجستی بە ئۆکرانیا بەکردەوە کەوتووەتە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا".