گاردی نیشتمانی تەکساس گەیشتە شیکاگۆ بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران
تشرینی یهکهم 09, 2025 18:06 Asia/Tehran
هێزەکانی گاردی نیشتمانی ئەمریکا لەسەر فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە گەیشتنە شیکاگۆ بۆ دەستپێکردنی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئەو ناوچە .
شاری شیکاگۆ لە ئیالەتی ئیلینۆی ئەمریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زیادبوونی کردەوەکانی دژە کۆچبەران و پێکدادانی توندوتیژی بەخۆیەوە بینی. وێنەگەلێک لە پۆلیس بڵاو بوونەتەوە کە بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران کەڵک وەردەگرن لە گازی فرمێسکڕێژ و سپرەی بیبەر . ترەمپ بە ناردنی هێزی گاردی نیشتمانی بۆ شیکاگۆ هەوڵدەدات نەیاران و ڕەخنەگرانی سیاسەتەکانی لە ناوچەکەدا سەرکوت بکات ، هاوکات داواکاری گشتی ویلایەتی ئیلینۆی ڕۆژی دووشەممە داوای کرد ڕێگری لە جێگیرکردنی گاردی نیشتمانی لەو ناوچەیە بکات. پێشتر فەرمانداری ویلایەتی ئیلینۆی داوای لە هەموو لایەک کردبوو بەرامبەر بە کارەکانی ترەمپ لەم بوارەدا بوەستنەوە.