ترەمپ لە ناوچە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوکات لەگەڵ دەسپێکی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە سەرزەوییە داگیرکراوەکان.
دوناڵد ترامپ دوای گەیشتنی بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە کنیسێتی ڕژێمی زایۆنی وتاریدا و وتارەکەی چەن جار بە هۆی نەیاریەتی نوێنەرانی نەیاری کنیسێت پچڕا . ترامپ لەو وتاردانەدا وێڕای ستایشی کردەوەکانی نامڕۆڤانەی نتانیاهۆ لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە شەڕ و جینوساید لە غەززە داوای لە سەرانی ڕژێمی زایۆنی کرد تا لە نتانیاهۆ خۆش ببن و دۆسیەکانی دادەوانی ناوبراو ڕابگرن . ترامپ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش بە ئامانجی بەشداری لە دانیشتنەکەی شەرموشێخ سەبارەت بە غەززە بە ئامادە بوونی ڕێبەرانی ناوچە گەیشتە قاهیرەی پێتەختی میسر. هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان کرد لە ڕوودانی تەقینەوەیکی قورس لە پێتەختی میسر و ڕایانگەیاند دووکەڵی ئەو تەقینەوەیە بەشێک لە ئاسمانی قاهیرەی داپۆشی .