کاربەدەستی ئەورووپایی: نەتەنیاهۆ بەنیازی ئاشتی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442480-کاربەدەستی_ئەورووپایی_نەتەنیاهۆ_بەنیازی_ئاشتی_نییە
کۆمیسەری ئەورووپا لە کاروباری یەکسانی, ئامادەیی و بەڕێوبەرایەتی قەیران لە وتوێژێکدا  بەگومان بوونی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پێبەندبوونی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە جێبەجێ کردنی بەڵێنو ئەستۆگرییەکانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەس و خوازیاری بەردەوام بوونی گوشارەکان لەسەر ڕژێمی زایۆنی بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2025 14:36 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی ئەورووپایی: نەتەنیاهۆ بەنیازی ئاشتی نییە

کۆمیسەری ئەورووپا لە کاروباری یەکسانی, ئامادەیی و بەڕێوبەرایەتی قەیران لە وتوێژێکدا  بەگومان بوونی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پێبەندبوونی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە جێبەجێ کردنی بەڵێنو ئەستۆگرییەکانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەس و خوازیاری بەردەوام بوونی گوشارەکان لەسەر ڕژێمی زایۆنی بوو.

حاجە لەحەبیب کۆمیسەری ئەورووپا لە کاروباری یەکسانی، ئامادەیی و بەڕێوبەرایەتی قەیران و وەزیری دەرەوەی پێشووی بەلژیک با دەربڕینی شک و گومانی بەرامبەر بە پێوەندبوونی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە پابەندییەکانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەس لە غەززە وتی: پێویستە کۆمەڵگای جیهانی وشیار بێ بەرامبەر بەم فڕ و فێڵەی نەتانیاهۆ.

لەحبیب بە ئاماژە بەوەی ئێش و ئازاری فەلەستینییەکانی غەززە ئێستاش هەر بەردەوامە، جەختی کرد: کاتی ئەوە گەیشتووە کە وڵاتان و هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نەتانیاهۆ بخەنە  ژێر زەخت و گوشارەوە بۆ ئەوەی بە بڕوبیانووی بێ بنەما درێژە نەدات بە جەنایەتەکانی. ناوبراو وتیشی: ئاگربەس لە غەززە و ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان دەبێ بەبێ هیچ کێشەیەک جێبەجێ بکرێ و دوانەخرێت .