ڕاگەیندرانی باری نائاسایی لە 5 ئیالەتی ئەمریکا
تشرینی دووهم 01, 2025 13:44 Asia/Tehran
دوابەدوای داخستنی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا، پێنج ئیالەتی ئەو وڵاتە دۆخی نائاساییین ڕاگەیاند بەهۆی وەستانی یارمەتییە خۆراکییەکان.
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند ، دوای داخستنی حکومەتی فیدراڵی ئەو وڵاتە و نەبوونی بودجەی پێویست بۆ پرۆگرامی یارمەتی خۆراکی تەواوکەر (SNAP) چەند ئیالەتێک لەوانە نیویۆرک، دێلاوێر، ڕۆد ئایلەند، ڤێرجینیا و مریلەند دۆخی نائاسایییان ڕاگەیاندووە. ئەم کارە لە کاتێکدایە ڕووی داوە کە نزیکەی ٤٢ ملیۆن کەس لە سەرانسەری وڵاتدا ئەگەر داخستنی حکومەت بەردەوام بێت ڕووبەڕووی لەدەستدانی یارمەتییە خۆراکییەکانیان دەبنەوە .