تشرینی دووه‌م 02, 2025 19:02 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتیی بەربڵاو لە ترەمپ

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکی تازە، ناڕەزاییەکی بەربڵاو لە ترەمپ هەیە. سێ لەسەر چواری ئەمریکایییەکان بڕوایان وایە کە ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی جدی خەریکە لە ڕێگایەکی هەڵەدا دەچێتە پێشەوە.

 بەپێی ڕاپرسییەکی هاوبەشی (ئەی بی سی نیوز) ، (واشنتۆن پۆست) و هەروەها ناوەندی (ئیپسووس) نزیکەی ٦٧%ی بەشداربووانی ئەمریکایی دەڵێن کە ئەم وڵاتە بە تەواوەتی ڕێگایەکی هەڵەی گرتووەتە بەر، هەروەها دەڵێن کە بارودۆخی ئابووری لەو کاتەوەی ترەمپ دەسەڵاتی گرتووەتە دەست خراپتر بووە. زۆربەی بەشداربووانی ئەم ڕاپرسییە وتوویانە کە ناڕازین لە کارنامەی ترەمپ لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا. ٦٤%ی ئەمریکایییەکان دەڵێن ترامپ لە هەوڵدانیدا بۆ پەرەپێدانی دەسەڵاتی سەرۆک کۆمار، زێدەڕەوی دەکات.

سەرپەیڤ