شەڕی نێوان خوێندکارانی ناڕازی و لایەنگرانی ترەمپ لە زانکۆی بێرکلی
تشرینی دووهم 11, 2025 19:10 Asia/Tehran
ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکاران لە زانکۆی بێرکلیی ئەیالەتی کالیفۆرنیا،کۆبوونەوەی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای لەم زانکۆیەدا کێشا بەرەو تووندوتیژی.
خوێندکارانی ناڕازی لە سیاسەتەکانی ترەمپ و کۆماریخوازەکان بە وتنەوەی درووشمی "فاشیست، بچۆ دەرەوە"، لەگەڵ ڕێکخەرانی ئەو کۆبوونەوەیە تێکهەڵچوون. پۆلیسی ئەمریکا لانیکەم سێ کەسی لەم پێوەندییەدا دەستگیرکردووە. خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی پلاکارد و لافیتە بە درووشمی "بێرکلی شوێنی فاشیستەکان نییە"، دژایەتی خۆیان لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی لایەنگرانی ترەمپ ڕاگەیاند.