ئولیانۆف: ترۆئیکای ئوروپا، لەهەمبەر ئێراندا رۆڵی ئیجابی نابینێ
تشرینی دووهم 12, 2025 18:36 Asia/Tehran
دیپلۆماتی باڵای ڕووس وتی: ترۆئیکای ئوروپایی سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران، ناتوانێ دەوری ئیجابی و پۆزێتیڤ بگێڕێ.
"میخائیل ئولیانۆف" نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەن بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە "ڕووسیا، چین و ئێران، دەورگێڕانی سەرەکین سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران"، وتی: هەرسێ وڵات هەروەها تاڕادەیەکی زۆر لەبارەی چۆنیەتی پێشکەوتنی ئەو بەرنامە، بڕیار دەدەن.
ناوبراو وتیشی: ترۆئیکای ئوروپایی (ئینگلیز، ئاڵمان و فەڕانسە) ش بۆیان هەیە ڕوانگەی خۆیان ڕابگەیێنن بەڵام توانایان بۆ دەورگێرانی ئەرێنی، جێی گومانە.