لافاوە وێرانکەرەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا؛ زیاتر لە ٣٠٠ کوژراو و هەزاران ئاوارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443080-لافاوە_وێرانکەرەکان_لە_باشووری_ڕۆژهەڵاتی_ئاسیا_زیاتر_لە_٣٠٠_کوژراو_و_هەزاران_ئاوارە
باران و زریانێکی توند لە ئەندونێزیا تایلەند، مالیزیا و وڵاتانی دیکەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و جمینی زەوی و بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە
(last modified 2025-11-29T11:14:06+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2025 17:32 Asia/Tehran
  • لافاوە وێرانکەرەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا؛ زیاتر لە ٣٠٠ کوژراو و هەزاران ئاوارە

باران و زریانێکی توند لە ئەندونێزیا تایلەند، مالیزیا و وڵاتانی دیکەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و جمینی زەوی و بەهۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە

لە دورگەی سوماترا  لانیکەم  سەد و حەفتاو چوار  کەس بەهۆی لافاو و جمینی زەوی گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش نزیکەی  هەشتا کەس بێسەروشوێنن. لە باشووری تایلەند، ١٤٥ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە. لە مالیزیا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و بەشێک لە باکوری ئەو وڵاتە  هێشتا لە ژێر ئاودایە. هەروەها باران و لافاو بووەتە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا .